بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ئێران ٤٢ کەس بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢١
ئاماژە بەوشکراوە، دوای رووداوەکە چەند ئامبولانس و تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراوە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئامۆل کراون.
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢١
لەماوەی مانگی رابردوودا روسیا نزیکەی چوار هەزار درۆن و زیاتر لە 250 موشەکی لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئۆکراین بەکارهێناوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا سوپای روسیا سێ هەزار و 800 درۆن و 260 موشەکی لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئۆکراین بەکارهێناوە.
راشیگەیاند، تەنها بەهەماهەنگی لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەورپا دەتوانرێت هێرشەکانی روسیا بۆ سر ئۆکراین بوەستێنرێت .
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشکرایکرد، لەماوەی هەفتەیەکدا توانیویانە حەوت ناوچەی نوێ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین کۆنترۆڵبکەن و ژمارەیک لە ژێرخانی وزە و نۆ کۆگای چەک و تەقەمەنی بەئامانج بگرن.
تاکو ئێستا نزیکەی هەزار 400 کەس لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریە مرۆییەکان لە غەززە کوژراون.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە تاکو ئێستا هەزار و 373 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکاریە مرۆییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە کوژراون.
راشیگەیاند، 859 کەس لەو شوێنانەدا کوژراون کە رێکخراوی مرۆیی غەززە هاوکاریەکانی دابەشکردوە، هەروەها 514 کەسیش لە شوێنەکانی دیکەی دابەشکردنی هاوکاریە مرۆییەکان کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تەندروستی غەززە بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە 91 کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون و 666 کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، تۆمەتەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دژ بە ئێران بێ بنەما و گاڵتەجاڕانەیە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ئەمریكا و فەرەنسا و چەند وڵاتێكی تری ئەوروپاوە دژ بە ئێران بڵاودەكرێنەوە، هەوڵێكە بۆ لادانی سەرنجی رایگشتی لەسەر پرسی سەرەكی كە كێشەی فەلەستینە.
راشیگەیاند، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە پێشێلكردنی بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان و پەیمانی نەتەوەیەكگرتووەكانە و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، لەبەرامبەر پشتیوانی لە ئیسرائیل، لەبەرئەوەی ئەوە پشتیوانی كردنە لە تیرۆر.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمریكا و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا راگەیەنراوێكی هاوبەشیان دژ بە ئێران بڵاوكردەوە، دژایەتی هەوڵەكانی دەزگای هەواڵگری ئێرانی كرد.