لەگەڵ نزیک بوونەوەی فەریزەی حەج کۆرۆنا لە سعودیە زیادیکردووە
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
فەریزەی حەج
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
فەریزەی حەج
خانمی یەکەمی عیراق پرسەنامەیەکی بەهۆی گیانلەدەستدانی پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەو رابەرە رۆحییە بوو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ئاشتی و لێبوردەیی ئایینیی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پرسەنامەیەکی بەهۆی گیانلەدەستدانی پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "دڵسۆزانەترین پرسە و سەرەخۆشی لە مەسیحییەکانی جیهان، بەتایبەت کاسۆلیکییەکان دەکەم بۆ لەدەستدانی ئەو رابەرە رۆحییەی ژیانی خۆی تەرخان کرد لەپێناو ئاشتی و لێبوردەیی ئایینییدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق لە ساڵی 2021دا دەستپێشخەرییەکی بەهێز بوو بۆ پشتیووانی و هیوا، هەروەها گەواهیدەری پابەندبوونی بوو بە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان.
ئەوەشی خستووەتە روو، "تێکۆشانی لەپێناو ئەم بنەمایانەدا رێزێکی زۆری ئایینزا جیاوازەکانی پێبەخشی".
ئەمڕۆ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەباران دەست پێ دەکات و خێرایی با زیاد دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکور ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا، هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر.
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و سبەینێ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی
نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین نرخ لە مێژووی خۆیدا و شارەزایانی بواری ئابووریش باس لەوە دەکەن، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دەرگای سێ هەزار و 400 دۆلاری داوە و هێندەی نەماوە بچێتە ژوورەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 389 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بەرانبەرە بە 108 هەزار و 98 دۆلار و یەک گرامیش بە 108 دۆلار و 98 سەنتە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زۆر نزیکە لەوەی بگاتە سێ هەزار و 400 دۆلار، شارەزایانی بواری ئابووریش باس لەوەدەکەن، نرخی زێڕ لە دەرگای نرخە نوێیەکەی داوە، هەر ئەوەندەی ماوە دەرگاکەی لێ بکرێتەوە و بچێتە ژوورەوە.
بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ چەندین هۆکاری لە پشتە. لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نرخەکەی بە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە، پێشبینی ئابووریناسانیش زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەیەکەتی.
ئەگەرچی زێڕ وەک پارێزبەندییەک لە زیادبوونی هەڵئاوسان دەبینرێت، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە 27٪ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
دوای سەپاندنی باجی گومرگی ترەمپ بەسەر کەلوپەلی چیندا، کە ئەو دوو وڵاتە وڵاتی زلهێزی جیهانن لەرووی بازرگانییەوە، هەروەها دوای ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی دابەزی و ترسی پاشەکشەی ئابووری لە شەڕی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشە سەرەکییەکانیدا، وای لە وەبەرهێنەران کردووە هەوڵی بەدەستهێنانی پەناگەیەکی پارێزراوتر بدەن بۆ پاراستی بازرگانییەکەیان.
هەموو ئەوانەش بەشێکن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.