مەدرید (٩) لێپرسراوی باڵای ھەرێمی کەتەلۆنیا ئازاد دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
حکومەتی مەدرید
حکومەتی مەدرید بڕیاریدا بە ئازادکردنی (٩) لێپرسراوی باڵای ھەرێمی کەتەلۆنیا، کە لە ساڵی (٢٠١٧) لەسەر دۆسێی جیابوونەوەی ئەو ھەرێمە لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی سزای زیندانی بوونەوە.
(پیدرۆ شانجیز) سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: بڕیارەکە بۆ نیشاندانی نیاز پاکییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەسیاسییەکانی نێوان (مەدرید و بەرشەلۆنا)، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دژی بڕیاری لێبوردنەکەن و رایانگەیاند: ئەو بڕیارە بەس نییە و دەبێت مەدرید زەمینە سازی بکات بۆ ئەنجامدانی راپرسییەکی تر بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ھەرێمی کەتەلۆنیا.