بەرگری شارستانیی هەرێم ئاماری روداوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە
رەوەز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاماری روداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی رایگەیاند، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بەپێی پلانی دیاریکراو بۆ روبەروبوونەوەی بارودۆخە لەناکاوەکان لە ئامادەباشی تەواودا بوون و ئەمەش ئامارەکانی رۆژانی جەژنن:
ئاماری روداوەکان:
ئاگرکەوتنەوە:
- کۆی گشتی 173روداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رویداوە
- 57 روداوی سوتانی پوش و پەڵاش تۆمارکراوە
روداوە کوشندەکان:
- یەک روداوی خنکان لە پارێزگای دهۆک رویداوە کە منداڵێکی 7ساڵان بووەتە قوربانی
- یەک کەس لە ئیدارەی زاخۆ بەهۆی روداوی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوە
زیانە ماددییەکان:
- 8 ئۆتۆمبێل و یەک ماتۆرسکیل سوتاون
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دەڵێت کە تەواوی کارەکان بەگوێرەی پلانی دانراو بەڕێوەچوون و تیمەکان بە تەواوی لە ئامادەباشیدا بوون بۆ روبەروبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو.