لە قەزای قوشتەپە لە هەولێر کەسێک بە شەش گوللـە کوژرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بەپێی وتەی شایەتحاڵ و کەسانی نزیک لە روداوەکە، بنەڕەتی روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.

بەپێی زانیارییەکانی دەست کوردسات نیوز کەوتووە، ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە ناوی 'ئاوارە ناسیح' بووە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا بە ئۆتۆمبێل خۆی لە کوڕێکی بکوژەکە داوە و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەگەرچی ئاوارە بەهۆی ئەو روداوەوە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کراوە و لە لایەنی کۆمەڵایەتیشەوە خێزانەکە کۆتاییان بە کێشەکە هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ باوکەکە شەش گوللـەی بە ئاوارەوە ناوە.

لەو بارەیەوە پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، روداوەکە سەعات 6:00ی بەیانی رویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 37 ساڵ بووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.