لە چەمچەماڵ گردبوونەوەی مامۆستایانی گرێبەست بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١٩ی ئایاری ٢٠٢١
لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی گرێبەست لە قەزای چەمچەماڵ داوایانکرد لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی وەکو مامۆستا دابمەزرێن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەییدا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە چەمچەماڵ پەیامێکی پێشکەشکرد و داوای لە دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان کرد بە مامۆستای ھەمیشەیی دایانبمەزرێنن.