جەبار یاوەر: رێککەوتنەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە جێبەجێ دەکرێت
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢١
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە لە کۆبونەوەکانی رابردوی ھەردوو لیژنەی باڵای ئەمنی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی فیدراڵی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ، گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و ناوەندی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی خانەقین و کەرکوک و موسڵ و مەخمور.
وتیشی، رێککەوتنەکەش لەسەر بنەمای ئەو پێشنیارانە بوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی کردوە ، بەڵام تا ئێستا ناوەندەکان پێکنەھێراون و رێککەوتنەکەشیان بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان جێبەجێنەکراوە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.
راشیگەیاندوە، لە نۆی ئەم مانگەدا وەفدێکی بەغداد بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژەکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی ھەرێمی کردوە و بریاریانداوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لەدوای پشوی جەژنی رەمەزان .