ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژ و کۆتایی جەژنی ڕەمەزانە لە ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢١
ھاوکات لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و تا ئێستاش ھاتنی گەشتیار بەردەوامە.
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢١
ھاوکات لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و تا ئێستاش ھاتنی گەشتیار بەردەوامە.
سبەینێ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە گەرمیان بەرێوەدەچێت.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە سەعات 4ـی پاشنیوەڕۆ لە قەڵای شێروانە بەڕێوەدەچێت.
خەلیل حەییە، سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس، ئاسوودەیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو دڵنیاییانەی لەلایەن نێوەندگیرەکان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێیانگەیشتووە کە جەختیان لەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی غەززە کردووەتەوە.
حەییە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "قاهیرە"ی میسری وتی: "ئەوەی لە نێوەندگیرەکان و سەرۆکی ئەمریکاوە بیستوومانە، دڵنیامان دەکاتەوە کە جەنگی غەززە کۆتایی هاتووە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ویستی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی ترەمپ، گەرەنتیی سەرکەوتنی رێککەوتنی ئاشتییە." و کۆنفرانسی ئاشتی لە شەرم شێخ، کە بە ئامادەبوونی ترەمپ بەڕێوەچوو، وەک بەڵگەیەک بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ هێنایەوە.
سەرکردەکەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە بزوتنەوەکەی "بە تەواوی متمانە و سوربوونەوە پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە."
لەگەڵ ئەوەشدا، دووپاتیکردەوە کە دۆزینەوە و دەرکردنی تەرمی ئەو 15 بارمتە ئیسرائیلییەی لە کەرتی غەززە ماونەتەوە، کارێکی "زۆر قورسە". وتیشی: "ئێمە بە جددی کار بۆ دەرکردنی هەموو تەرمەکان دەکەین، بەڵام روبەروی سەختییەکی زۆر دەبینەوە،" ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستیان بە کات و کەرەستەی زیاترە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ لە دوایین لێدوانیدا هەڕەشەی "لەناوبردنی" حەماسی کردبوو ئەگەر پابەندی رێککەوتنەکە نەبن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا مۆڵەتی سێ مانگی بەخشییە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە تازە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا (UPN) و تۆمارکردنی لە سیستمی ئەلیکترۆنی زانکۆ.
بەپێی گشتاندنێکی رەسمی کە وەزارەت ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە ئامانج لەم بڕیارە، خێراکردن و ئاسانکردنی مامەڵەی قوتابییانە، هەروەها رێگریکردنە لە دروستبوونی قەرەباڵغی و کێشە لەکاتی پرۆسەی خۆتۆمارکردندا.
بڕیارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە قوتابییە نوێیەکان لە ماوەی سێ مانگدا سەردانی سەنتەرەکانی بایۆمەتری بکەن بۆ وەرگرتنی ژمارەی (UPN) و دواتر لە سیستمی (Zanko) تۆماری بکەن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنیان لە زانکۆ.