نوسینگەی ئاراس شێخ جەنگی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢١
ئاراس شێخ جەنگی
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢١
ئاراس شێخ جەنگی
پەروەردەی سلێمانی لەبارەی روماڵکردنی ساتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ لەمەودوا، روماڵکردنی تاقیکردنەوەکان قەدەغە دەبێت.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تیمی کەناڵەکان، فۆتۆگرافەران و راگەیاندکاران نادرێت بچنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانەوە بۆ روماڵکردن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی لەبارە بۆ خوێندکاران.
وتیشی، "داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین هاوکارمان بن لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە و رێز لە تایبەتمەندی و ئارامی هۆڵەکان بگرن، هەر کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانەدا، لێپرسینەوەی یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
کەناڵی تەلەفزیۆنی (فرانس ٣)، رۆژی شەممە، پەردەی لەسەر روداوێکی سەیر لادا کە بەسەر جووتیارێکدا هاتووە لە باشووری فەرەنسا، کاتێک بەڕێکەوت دۆزیویەتییەوە کە ماوەی 32 ساڵە لە تۆمارە رەسمییەکاندا وەک "کەسێکی مردوو" ناوی نووسراوە.
کەناڵەکە رایگەیاندووە: ئەمە چیرۆکێکی باوەڕنەکراوە و بووەتە مایەی سەرئێشە و دڵەڕاوکێ بۆ خێزانی جووتیارێک لە هەرێمی (لواری باڵا).
باوکەکە کە ناوی 'پاتریس'ە، وەک دەرکەوتووە لە روانگەی یاساوە ماوەی 32 ساڵە بە مردوو دادەنرێت، لە کاتێکدا ئەو هێشتا لە ژیاندا ماوە و تەندروستیشی باشە.
بەپێی راپۆرتی کەناڵی (فرانس ٣)، چیرۆکەکە لە مانگی نیساندا (ئەپریل) دەستیپێکرد، کاتێک خێزانەکە نامەیەکیان لە دادگای بازرگانییەوە پێگەیشت کە تێیدا داوای رێکخستنەوەی باری یاسایی کۆمپانیا کشتوکاڵییەکەیان دەکرد، بەو بیانووەی کە بەڕێوەبەرەکەی (پاتریس) لە بەڵگەنامەکاندا وەک کەسێکی کۆچکردوو تۆمارکراوە!.
دەسەڵاتداران هەڕەشەی سڕینەوەی کۆمپانیاکەیان لە تۆمارەکاندا کردبوو ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، لەو کاتەدا جووتیارەکە تووشی شۆک بوو کاتێک زانی کە لە ساڵی 1994ەوە بە شێوەیەکی رەسمی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا وەک مردوو دەستنیشانکراوە.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی پیاوەکە سەردانی دادگای کردووە، دادگا وا تێگەیشتووە کە رەنگە لێکچوونی ناو لە ناو خێزانەکەیدا هەبێت، بەڵام جووتیارەکە ئەم ئەگەرەی بە تەواوی رەتکردووەتەوە.
لەبەر ئەوە، دیوانی دادگا داوای لێکردووە کە کۆپییەکی رەسمی لە بڕوانامەی لەدایکبوونی (ناسنامە) پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی دووبارە وردبینی لە زانیارییەکاندا بکرێتەوە و ئەو مەتەڵە چارەسەر بێت.
کەناڵەکە لە راپۆرتەکەیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت، خێزانەکە لە راستیدا هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکانیان بۆ دادگا ناردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، تا ئێستا کەس نەیتوانیوە گرێکوێرەی ئەم هەڵە بیرۆکراتییە بکاتەوە یان رونکردنەوەیەکی رون لەسەر ئەوەی کە رویداوە پێشکەش بکات.
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە.
پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێنا، سەرەڕای تیرۆرکردنی سەرکردەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد: من بە باشی لەو سەختییانە تێدەگەم کە گەلەکەمان چەشتوویەتی، و ئارامگرتنیان لەبەرامبەر گوشارە ئابوورییەکاندا تاقیکردنەوەیەک بوو...