باخچە و درەختی سەر شەقامەکانی کەلار بەشێوازێکی نوێ ئاو دەدرێن
٥ی ئایاری ٢٠٢١
٥ی ئایاری ٢٠٢١
ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری عەلی نزار، بەرێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بڵاویكردەوە، بەغداد داواكارییەكی پێشكەشی ئەنقەرە كردووە بۆئەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی نێوان كەركوك و بەندەری جەیهان لانیكەم یەك ساڵ درێژبكاتەوە، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی پێدانی كاتی زیاترە بە هەردوولا بۆ دانوستاندن لەسەر رێككەوتنێكی نوێ، كە هەناردەكردنی نەوت لەم رێڕەوە گرنگەوە رێكبخاتەوە.
ئاژانسەکە راشیگەیاند، عیراق لە سەرەتایی مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا، نزیكەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردە كردووە.
ئەو هەنگاوەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە كە رێككەوتنی ئێستای تایبەت بە هێڵی بۆری كەركووك – جەیهان لە 27ی تەمموزی داهاتوودا كۆتایی دێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی کارەبا لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن دەکەوێتە کار.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ سیستەمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەکردن و پارەدان لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسوولە بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر.
ئاماژەی بەوەکردوە،ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت، کە پێشووتر هەمان سیستم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، راپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا و رەنگدانەوەی چاکسازییەکانی پڕۆژەی روناکییە.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەمڕۆش پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێ شەممە بە پیچەوانەوە، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبونەوە دەکەنو دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی سێشەممە
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی