فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتین بۆردومان دەکەن
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢١
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە زنجیرە چیاکانی مەتین
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئامێدی دەسوڕێنەوە و ئەمڕۆش زنجیرە چیاکانی مەینیان بۆردومان کرد.
لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو بە چڕی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر قەزای ئامێدی لە دھۆک و ناوچەی برادۆست لە ھەولێر دەستپێکرد و چەندین ناوچەی داگیر کرد، ھاوکات ژمارەیەک ھاووڵاتیش بوون بە قوربانی.



