قوباد تاڵەبانی و بەرپرسی نووسینگەی رێکخراوی یۆنێسکۆ لە عیراق کۆبوونەوە و باس لە گرنگیدانی زیاتر بە بواری کولتووری شاری سلێمانی کراوە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەلێکساندرۆس ماکاریگاکیس، بەرپرسی نووسینگەی رێکخراوی یۆنێسکۆ لە عیراق گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمدارمان کرد لەبارەی چۆنییەتی کاری هاوبەش بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بواری کولتووری شاری سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، بە تایبەتیش قسەمان کرد لەبارەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی مۆزەخانەی سلێمانی و هەروەها نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە خانووە کۆن و دێرینەکانی سلێمانی کە وەک نموونەی بیناسازیی کوردی بەشێکی گرنگن لە سامان و میراتی کولتووری شاری سلێمانی و هەموو کوردستان.