لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، ئەمڕۆ 25ـی 11ـی 2026، سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن و خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار دەبن، ئەوانیش پێکهاتوون لە هەریەک لە زیاد عەبدوڵا مستەفا وەک بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لە سنوری شارباژێڕ، محەمەد عەبدولڕەحمان جەلال وەک بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لە سنوری پێنجوێن و سەباح مەعروف عەبدولڕەحمان وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە سنوری چەمچەماڵ.

جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی، ئەو گۆڕانکارییانە لە چوارچێوەی خزمەتکردنی هاوڵاتیاندایە و ماوەیەک بوو ئەو ناحیانە بە هۆکاری ئیداری و یاساییەوە بەڕێوەبەری ناحیەیان بە وەکالەت بۆ دانرابوو، بۆیە بە باشیان زانیوە وەک بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەکار بن، لەلای خۆشییەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.