بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی ناردنی ئامێری پزیشكیی بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە
سەعید سەروەت
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای نزیکەی لە 10 ساڵ، بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، ناردنی ئامێری پزیشکیی گرانبەها بۆ هەرێم دەستپێدەکاتەوە و لەوبارەیەشەوە د. رێکەوت حەمە رەشید دەڵێت: وەزیری تەندروستی عیراق رەزامەندیی داوە لەسەر فراوانكردنی بینا و زیادكردنی ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەن قەزایەک.
دوای حەوت ساڵ لە راگرتنی، بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی، ناردنی ئامێری پزیشكیی گرانبەها بۆ هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عیراقدا دەستپێدەكاتەوە.
دكتۆر رێكەوت حەمەرەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستیی عیراق و لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان، بڕگەی كڕین و ناردنی ئامێری گرانبەهای پزیشكییان بۆ هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2027دا جێگیر كردووەتەوە، كە لە ساڵی 2019ـەوە بەهۆی بەندێكی یاسای بودجەوە ناردنی راگیرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داواكاریی فراكسیۆنی یەكێتی، وەزیری تەندروستی عیراق رەزامەندیی داوە لەسەر فراوانكردنی بینا و زیادكردنی ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ قەزاكانی كەلار و چەمچەماڵ و رانیە.



