بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە،هەرچەندە خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە، بەڵام نابێت ئەو هەنگاوە تەنها لەسەر حسابی ئۆکراین بێت.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئەگەر روسیا نەیەوێت جەنگەکە بوەستێنێت، پێویستە ناچار بکرێت.
وتیشی: پێموایە تیمی دانوستانکاری ئێستا دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت و تیمی نێوەندەگیری ئەمریکا دەیەوێت تا دوو مانگی دیکە جەنگەکە بەتەواوەتی بوەستێت و ئێمەش هەر ئەوەمان دەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو، نابێت وەستانی شەڕەکە تەنها لەسەر حسابی ئۆکراین بێت و ئەگەر روسەکان بەردەوام بن لەوەی خۆیان وا نیشان بدەن کە تووشی لەبیرچوونەوە بوون و لەبری ئەنجام لە دانوستانەکاندا، پاشخانی مێژووییمان دەرخوارد بدەن، ئەوا ئەو ساتە دێت کە تێیدا واقیعێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکادا دێتە ئاراوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەوەی لە توانایاندایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بەردەوام لە هەوڵدا دەبن لەگەڵ هەردوو پارتەکەی ئەمریکادا [دیموکراتەکان و کۆمارییەکان] بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا و هەوڵیش بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەلایەن هەردوو پارتەکەوە، دەدەن.
دوای سێ مانگ كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكیی جۆرج واشنتۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێدەهێڵێت، و كەشتیی ئەتۆمیی سیۆدۆر رۆزڤێڵت جێگەی دەگرێتەوە.
پێگەی میلتەری تایمزی ئەمریكا بڵاویكردەوە كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جۆرج واشنتۆن دوای تەواوكردنی سێ مانگ لە ئەركی سەربازی،رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێهێشتووە و بەرەو ناوچەی فەرماندەیی كەشتیگەلی حەوتەمی ئەمریكا لە زەریای هیندی بەڕێكەوتووە.
لە بەرانبەردا، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمیی سیۆدۆر رۆزڤێڵت وەك جێگرەوە لە ناوچەكە جێگیر كراوە، كە هاتنی ئەو كەشتییە وای كردبوو بۆ یەكەمین جار لە دوای ساڵی 2003ـەوە سێ کەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە یەك كاتدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە هەنگاوێکی نوێدا وەرگرتنی نۆرەی ئۆنلاین بۆ سەردانیکردن رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ لەمەودوا هاووڵاتیان پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەراتییەکە بکەن دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی 'QR'ـرەوە نۆرەی سەردانیکردن وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی وەرگرتنی نۆرە بە شێوازی ئۆنلاین لە رۆژی سەردانیکردنی هاووڵاتیان پێویستە پسوڵەی نۆرە و بەڵگەنامە پێویستتیەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن.
لەم هەنگاوەدا هاووڵاتیان لە کاتی سکانکردنی کیو ئاڕ بۆ وەرگرتنی نۆرە جۆر و کارەکانیان لە وەرگرتنی نۆرەدا دیاری دەکەن بە نموونە؛ تازە هاوسەرگیری یاخود دوای 2021 کارتی سوتەمەنی هەبێت، تازە هاوسەرگیری یاخود دوای 2021 کارتی سوتەمەنی نەبێت، گواستنەوەی کارتی سوتەمەنی نەوت و وننبوونی کارتی سوتەمەنی نەوت.