سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت بەهیچ شێوەیەك نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی و نابێت هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەكەش بكات.

ئاندی بێرنهام سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، هەرگیز رێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی و ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە، جەختیشیكردەوە، لێدوان و هێرشەكانی سەر پێگەكانی بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە، بێ وەڵام نامێننەوە.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە مەبەستی كردنەوەی گەروی هورمز دووپاتكردەوە و رایگەیاند، نابێت ئێران هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەكە بكات.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا باسی لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكراینیش كرد و وتی، بەردەوامبوونی شەڕ تا كاتێكی نادیار قبوڵكراو نییە، چونكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نائاسایی نرخی وزە لە جیهاندا.


سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: رێگەنادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی