كەشناسیی هەرێم: شەپۆلی سەرما كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
هەساو ئەمیر
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ماوەی دوو رۆژە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتووەتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەر بارانبارینێكی كەم هەیە لە چەند ناوچەیەك. هاوكات، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسیی عیراقیش رایگەیاندووە، تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هیچ پێشبینییەك بۆ بارانبارین نییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.



