ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کوردسات نیوزی ئاشکراکرد: بڕیارە ئەمڕؤ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە بۆ گۆڕینی پارێزگاری ئێستای کەرکوک.

عەبدوڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 4ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوە.

عەبدوڵا میروەیس وتیشی، کۆبوونەوەی ئەنجومەن بۆ دەنگدانە بە کاندیدێکی پێکهاتەی تورکمان و هەڵبژاردنی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی 27 رۆژە دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عیراق محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک دەست لە کار دەکێشێتەوە و بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، 'قەحتان ونداوی' کە لە نەتەوەی تورکمانە و کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک تا کاتی یاسایی رێکەوتنی نێوان لایەنەکان کە بەپێی کاتی ئەو رێکەوتنە تا سەری ساڵی نوێ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی پێکهاتەی تورکمانە.