ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی 11ـی 2026، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەک لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و کونسوڵی گشتیی هۆڵندا کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی هەرێم و هۆکاری دروستبوونی ناکۆکییەکانیان کرد.

قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ کونسوڵی گەشتیی هەر یەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و هۆڵەندا کۆبووەوەتەوە و رەوشیی سیاسیی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە.

لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، هاوکات هۆکاری ناکۆکییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان بۆ روونکردنەوە و جەختیشیان لەسەر پابەندبوونی تەواوتیی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، کردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو، 5ـی 11ـی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە رایگەیاند، کە تیمی یەکێتی لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەکشێتەوە.