موەلیدەکانی ناوشاری هەولێر خشتەی نوێی کارکردنیان بۆدانراوە و لەکاتی بڕانی کارەبای نیشمانی دەبێت 14 سەعات کاربکەب.

هەژماری پارێزگای هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندووە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسەر رەوشی کارەبای نیشتمانی و بەمەبەستی رێکخستنەوەی رەوشەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر و سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە.

لە پەیامەکەشدا هاتووە، بڕیاردراوە بە پابەندکردنی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناوشاری هەولێر بە خشتەیەکی نوێی کارکردنەوە تا ئەو کاتەی رەوشی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.

خشتەی دیاریکراوی کارکردنی مۆلیدەکان بەم شێوەیە؛

بەیانیان - 7:00ـی بەیانی تا 9:00ـی بەیانی

ئێواران و شەو - سەعات 1:00ـی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ـی شەو.

بەپێی پەیامەکەی پارێزگای هەولێر، موەلیدەکانی ناوشاری هەولێر، لە دەرەوەی ئەم خشتەیەی كە بۆیان دیاریكراوە بە هیچ شێوەیەک بۆ خاوەن مۆلیدەکان ئەژمار ناکرێت.