مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتیدا کۆببنەوە
ساکۆ سمکۆ
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ بەشداریی یەکێتی چووەناو پەرلەمانەوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە حکومەت کشایەوە، ئێستا سەرۆکی پارتی داوا لە یەکێتی دەکات لەگەڵ پارتیدا کۆببنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.
داواکارییەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە کە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەیەکی چەند سەعاتی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و کشانەوەی ستافی حزبەکەی لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم راگەیاند و کاراکردنەوەی پەرلەمانیشی با نایاسایی و حکومەتیشی بە "حکومەتێکی فاشل" ناوبرد.



