لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتتی گەلاوێژ خەڵاتی زێڕین بە خاتوو گەلاوێژ بەخشرا، لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ خاتوو گەلاوێژ ناوی وەک ئەستێرەیەکی گەش لە کوردستان دەدرەوشێتەوە و مایەی شانازیی هەمیشەییمانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیتشمانی کوردستان ، ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: دڵخۆش بووم کە 29ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری بۆ ماوەی چوار رۆژی پڕ لە چالاکیی رۆشنبیری، کولتووری و هونەری بەڕێوەچوو و لەپای پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ فێستیڤاڵەکە، خەڵاتی زێڕین بە خاتوو گەلاوێژ بەخشرا.

خاتوو گەلاوێژ، یەکێک لە ژنە پێشەنگ و درەوشاوەکانی مێژووی ئەدەب و رووناکبیریی کوردییە کە تەمەنێکە بە قەڵەمە رەنگین و بەبڕشتەکەی خزمەتێکی گەورە و بێوێنەی بە کتێبخانەی نەتەوەکەی کردووە، بۆیە ناوی وەک ئەستێرەیەکی گەش لە کوردستان دەدرەوشێتەوە و مایەی شانازیی هەمیشەییمانە.