عەلی زەیدی: ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل
بڵند
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو کۆمپانیایانە، کە بەشدارن لە پڕۆژەی هێڵی بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق، رایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بۆ 10 ملیۆن بەرز بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدی پیسوازی لە نوێنەری ئەو کۆمپانیانە کرد، کە بەشدارن لە پڕۆژەی هێڵی بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق، بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەوە داوە کە حکومەت سیاسەتی دەرگای ئاوەڵای لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا گرتووەتە بەر بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان.
عەلی زەیدی جەختیکردەوە، پەرەپێدانی ئەم کەرتە راستەوخۆ کارگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دەبێت و پێگەی عیراق لە دابینکردنی وزەی جیهانی بەهێزتر دەکات.
لە میانی کۆبونەوەکەدا زەیدی ئاماژەی بەوەشکردوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان پشتیوانی لە بەهێزکردنی هاوبەشی ئابوری لەگەڵ عیراقدا دەکەن.



