خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیی لە شازادەی ئوردن کرد
ساکۆ سمکۆ
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لەدیدارەکەدا رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک ستونێکی سەرەکیی گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە خرایەڕوو، بەتایبەت لەپڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەهۆی کەمیی بودجە و قەیرانەکانەوە ناتوانن دابینی بکەن.
لەلایەکی ترەوە و لەچوارچێوەی گرنگیدانی بە بەها کلتوری و مێژووییەکان، شازادە بەسمە هاوڕێ لەگەڵ خاتوو شاناز مۆزەخانەی زاموای بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەیدا لە وێستگەکانی ژیانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کوردایەتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی رووانی وەک کەسایەتییەکی ناسراوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو ڕووانگەیەی کە ئاشنابوون بە ئەرشیڤی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، پردێکی بەهێزی دیپلۆماسیی کلتوورییە لەگەڵ مێژوو و ڕۆشنبیریی کوردیدا.



