راوێژکاری رابەری باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، تەنها لەو کاتەدا گەروی هورمز دەکەنەوە، کە ئەمریکا بە تەواوی و بە روونی وەڵامی سەرجەم مەرجەکانی ئێران بداتەوە و کاریان پێبکات.

موحسین رەزایی، راوێژکاری رابەری باڵای ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڵوێستی تاران بەرانبەر بە ئەمریکا راگەیاند و جەختی کردەوە، وەڵامەکانی واشنتۆن بۆ ماف و داواکارییەکانی ئێران بڕواپێکەر نەبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئەمریکا بە تەواوی و بە روونی وەڵامی مەرجەکانی ئێران بداتەوە و کاری پێبکات، تەنها لەو کاتەدا گەروی هرمز دەکەنەوە، لە دەرەوەی ئەوەش هیچ دانوستانێکی نوێ لە ئارادا نابێت.