بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی: سبەینێ نزیکەی 300 پارچە زەوی لە بازیان دابەشدەکرێت
ساکۆ سمکۆ
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی دابەشکردنی نزیکەی 300 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دابەشکردنی زەوییەکان بەردەوامیی دەبێت.
لە راگایەنراوەکەدا هاتووە: سبەینێ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 4ـی 11ـی 2026 سەعات 9ـی سەرلەبەیانی، تیروپشکی وەرگرتنی زەوی بۆ 295 فەرمانبەر و خانەنشینی سنوری بازیان ئەنجامدەدرێت.
ئەوەشی تێدا روونکراوەتەوە، کە تیروپشکەکە بە چاودێریی سەرۆکی شارەوانی بازیان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارۆچکەی بازیان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەداهاتوودا شارەوانی بازیان قۆناغ بە قۆناغ و بەگوێرەی خاڵبەندی، لەبەرزترین خاڵ تا نزمترین خاڵ پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی پێدەدات.



