پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیرکرد کە بەناوی ژنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پارەی لە خەڵک وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پۆلیسی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تاوانبارێکی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد دژ بە کەسێکی نەناسراو، کە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ بوو لە رێگەی دوو ژمارەی تەلەفۆنەوە و بە ناوی ژنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەژێر هەڕەشە و خەڵەتاندندا پارەیەکی زۆری لێ سەندبوو.

پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، پاش بەدواداچوون، کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لە رۆژی 28ـی تشرینی یەکەمی 2026 توانرا تۆمەتبار (أ . ح . ڕ) تەمەن 45 ساڵ دەستگیر بکرێت،

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 452 دەستگیرکراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.