وتەبێژی سوپای پاسداران: لەم جەنگەی ئەمریکادا دەبینە زلهێزی جیهان
بڵند
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حوسێن موحێبی، وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کۆمەڵگەی ئێران دەبێت بە وریایی و بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە بکات لەم جەنگی روبەڕوی وڵاتەکەیان بوەتەوە، جەختیش دەکاتەوە ئێران دەبێت زلهێزی جیهان.
ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنفرانسێکدا بۆ هێزەچەکدارەکان، حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ئێران پێویستیان بە یەکگرتویی و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکانیان هەیە.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکرد، لە جەنگی ئێراندا سەرکەوتن بۆ ئەوانە و "بە ئیزنی خودا دەبنە زلهێزی جیهان دوای جەنگەکە".
ناوبراو بەسەربازەکانی راگەیاند، ئەم جەنگە جگە لە دەسەڵاتی سەربازی، پەیوەستە بە کولتور، ناسنامە و شارستانیەتی ئێرانەوە ودەبێت بەە ئاگاییەوە خۆیان بۆ ئەو روبەڕوبونەوەیە ئامادە بکەن.
موحیبی ئاماژەی بەوەکردوە، لەم جەنگەدا دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبکەن و کلتورەکەیان لەناو ببەن.


