لە روداوێکی تەقەکردن لە کڵێسایەکی ئوردن حەوت کەس کوژران
سەحەر عومەر
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە هێرشی چەکداری بۆ سەر کڵێسایەک لە ئوردن؛ حەوت کوژراو و زیاتر لە 40 برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی میدیاکانی ئوردن، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کڵێسایەک لە گوندی «حەمود»ی سەر بە پارێزگای کەرەک، حەوت کەس کوژران و زیاتر لە 30 کەسی تریش بریندار بوون، ئەمە لەکاتێکدا هێشتا ئامارێکی رەسمی بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیانبەوەکردووە، کە شێوازی هێرشەکە نیشانەی توندڕەویی پێوە دیارە، و دەزگا ئەمنییەکانیش دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی روداوەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی، و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا راگەیەنراوی رەسمی لەم بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.


