نەخۆشخانەی شار وەک یەکێک لە باشتریینەکانی جیهان خەڵاتکرا
بڵند
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، دەستکەوتێکی تری پزیشکیی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا و وەک یەکێک لە باشترین نەخۆشخانەکانی جیهان دەستنیشان کرا.
ئەمڕۆ هەینی، لە کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشک لە کۆریای باشور، نەخۆشخانەی شار وەک یەکێک لە باشترین و کاراترین سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کرا و خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
ئومێد هیدایەت، بەرێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی شار بەکوردسات نیوزی راگەیاند، وەک نەخۆشخانەی شار توانیویانە وەک باشترین سەنتەری جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان بکرێت.
ئومێد هیدایەت رایگەیاند، ئێستا سەنتەری نەخۆشخانەی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار لە ئاستی جیهاندا دانی پێدادەنرێت و لە تەواوی جیهانەوە دەتوانن سودمەنبن لە زانستە پزیشکییەکانی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەر ئاستی جیهان 90 وڵات توانیویانە ئەو دەستکەوتە بەدەستبهێنن و لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش تەنها نەخۆشخانەی شار و وڵاتی میسر ئەو دەستکەوتەیان بەدەستهێناوە.


