وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و رایدەگەیەنێت، پێنج کەسایەتی و چوار کۆمپانیای لە وڵاتانی پەنەما، سەنگاپوور و ئیمارات خستووەتە لیستی سزاکانیەوە، بەهۆی بوونی پەیوەندی و کارکردنیان لەگەڵ تاران.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادا هاتووه‌، سزاکان نۆ کەشتیشی گرتووەتەوە کە بەشداربوون لە گواستنەوەی نەوت و پۆڵای ئێراندا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لێکۆڵینەوەی لە بانکێکی یۆنانی دەستپێکردووە، بە گومانی گواستنەوەی پارە بۆ ئێران.