حسین موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەگەر ناوچەکە بۆ ئێران پارێزراو نەبێت، ئەوا هیچ ئاسایشێک لە ناوچەکەدا بونی نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، حسین موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند لە جەنگەکانیاندا لەگەڵ ئەمریکا  وئیسرائیل بە وریایەوە چەکەکانیان بەکارهێناوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە گوێرەی رەوشەکە چەکەکانیان بەکاردەهێنن و بانگەشيی ئەوەی کردوە لە ئەگەری هێرشی ئەمرکا بۆسەر وڵاتەکەی بە چەکی نوێ روبەڕوی واشنتۆن دەبنەوە و  وەڵامیان توندتر دەبێت لە رابردوو.

جەختیشیکردەوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا، ئەمریکا توشی کێشەیەکی گەورە دەبێت و جیهان بە تەواوەتی روبەڕوی قەیرانی وزە دەبێتەوە.

هەروەها هۆشداریشیداوەتە وڵاتانی ناوچەکە، کە  ئاسایشی ئێران پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە و بێبونی ئاسایشی ئێران ناوچەکە پارێزراو نابێت.