پۆلیسی هەولێر: ئەو پارێزەرەمان دەستگیرکرد لە ناو دادگا بە دەمانچە تەقەی کردبوو
بڵند
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەو پارێزەرەیان دەستگیرکرد، کە لە ناو دادگا بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ هاوپیشەیەکیدا بە دەمانچە تەقەی کرد بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای دەمەقاڵێی نێوان دوو پارێزەر لە دادگای هەولێر، یەکێکیان دەمانچەی دەرکردووە و هەڵاتبوو، ئەمڕۆش لەلایەن پۆلیسەوە توانرا دەستگیر بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، روداوەکە رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2026ـىوە و لەنێوان دوو پارێزەر بە ناوەکانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) روی داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵیان داوە رەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، پارێزەر (ی. ز. م) دەمانچەی دەرکردووە و دوای تەقەکردن هەڵاتووە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت؛ لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .


