دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لە جیهانی سیاسەتدا متمانەی بە هیچ کەسێک نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکارییەکانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە پێکەوە سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردووە.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی نیوزمکس، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا متمانەی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەیە، وتی: "راستییەکەی، لە جیهانی سیاسەتدا متمانەم بە هیچ کەسێک نییە."

سەرۆکی ئەمریکا ستایشی پەیوەندییە نێوان هەردوولای کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەبووە، بەتایبەت لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوە و جەنگی دژی کۆماری ئیسلامیدا و پێکەوە گەیشتوونەتە سەرکەوتنی باش.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیل کە بڕیارە لە 27ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد، ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ئەو رۆڵی هەبێت لە پرۆسەکەدا، بەڵام ترەمپ لە دەربڕینی پاڵپشتیی یان بەشداریکردن تیایدا بە دوور گرت. 

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، ترەمپ باسی لە پێگەی جەماوەریی خۆی لەنێو دەنگدەرانی ئیسرائیلدا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد، خەڵکی ئیسرائیل پێی دەڵێن، ئەگەر من خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکردایە، %99ی دەنگەکانم بەدەست دەهێنا."