دوو تیرۆرستی داعش لە سنوری کەرکوک کوژران
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای کەرکوک، دوو چەکداری داعش کوژران و چەندین حەشارگەی تیرۆرستان خاپورکران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکی فراوانی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش لە سنوری 'دۆڵی زغێتون' و 'چەمی روخانە' ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش بۆرومانی فڕۆکە جەنگییەکان، هێزە ئەمنیەکان لە سنوری چەمی روخانە سەر بە قەزای داقوق، تەرمی دوو تیرۆرستی داعشیان لە شوێنی بۆردومانەکەدا دۆزیەوە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چەندین حەشارگەی تیرۆرستانی داعش بدۆزنەوە و کێوماڵی ناوچەکە بکەن.


