هاوپەیمانی مەککە کە لە تورکیا و سعودیە وپاکستان پێکهاتون، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
بڵند
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، کە هەر یەکە لە سعودیە، تورکیا و پاکستان لەخۆدەگرێت، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی پابەندبوونی بەرگریی هاوبەش راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئاسایشی هەر وڵاتێک لەم سێ وڵاتە، بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی بەکۆمەڵی هەموویا و لەم چوارچێوەیەدا بڕیاردراوە بە دابینکردنی هێز و توانای سەربازی و بڵاوەپێکردنی خێرایان لە خاکی سعودیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.
هەردوو وڵاتی تورکیا و پاکستان ستایشی ئامادەیی و لێهاتوویی هێزە چەکدارەکانی سعودیەیان کرد لە روبەڕوبونەوەی هەڕەشە و هێرشەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، هاوپەیمانی مەککە بە توندی سەرکۆنەی هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی شاری مەککەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەروەها هێرشە بەردەوامەکانی سەر شار و دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکانی سعودیەی کرد.


