وزارەتی دارایی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 رەوانەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی دەکات
سەوسەن سەید
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وزارەتی دارایی فیدراڵ دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2027 رەوانەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری کرد.
تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە بەرهەمی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی کۆمیتەی باڵای ئامادەکردنی بودجە بوو بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی، کە میوانداریکردنی نوێنەرانی وەزارەتەکان، هەرێمی کوردستان، پارێزگاکان و راوێژکردن لەگەڵ شارەزایانی دارایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەخۆگرتبوو.
وەزیری دارایی رایگەیاند: وەزارەتەکەی پابەندبوونی خۆی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراودا جێبەجێ کردووە؛ روونیشیکردەوە کە داڕشتنی بودجەکە جێبەجێکردنی پلەبەندیی شێوازی "بودجەی بەرنامە و ئەنجامدان" لە کەرتی کارەبا و پارێزگاکانی دیوانییە و سەلاحەدین لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی بەستنەوەی تەرخانکراوەکان بە ئامانجەکان و پێوانی کاریگەریی خەرجییەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرفراوانکردنی لەسەر دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پڕۆژەیاساکەدا لەبەرچاوگرتنی ئەولەوییەتەکانی بەرنامەی حکومەت، گۆڕانکارییە ئابووری و داراییەکان و گرنگیدان بە زیادکردنی داهاتە نا نەوتییەکان و چەسپاندنی دارایی رەچاو کراون.

