وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی نوێی دۆلاری كاش لە ئەمریكاوە دەگاتە بەغداد.

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق راگەیاند، دوای سەردانەكەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریكا، لێكتێگەیشتن کراوە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی دۆلاری كاش بۆ بەغداد.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی نوێی دۆلار بگاتە عیراق ئەمەش بەشدار دەبێت لە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازاڕ بە دراوی بیانی.

وتەبێژی حكومەتی عیراق روونیشیكردووەتەوە، ئەم لێكتێگەیشتنە لەگەڵ واشنتۆن دەرەنجامی ئەو بەرەوپێشچوونانەیە كە عیراق لە بەهێزكردنی سیستەمی چاودێریی بەسەر دابەشكردنی دۆلار و رێگریكردن لە خراپ بەكارهێنانی بەدەستیهێناوە.