عیراق لە رێگەی تانکەرەوە نەوتی باشور بۆ کەرکوک دەگوێزێتەوە بە مەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگەی تورکیاوە
سەوسەن سەید
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کۆمپانیای کۆکردنەوە و هەناردەکردنی نەوتی عیراق پرۆسەیەکی ئەزموونیی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی باشوری وڵاتەوە بۆ کەرکوک لە رێگەی 209 تانکەرەوە دەستپێکرد.
بەپیی وەزارەتی نەوتی عیراق، مەبەست لەم هەنگاوە رەوانەکردنی ئەو بڕە نەوتەیە بۆ بەندەری جەیھانی تورکی و کەمکردنەوەی ئاستی پشتبەستن بە گەروی هورمز.
لە ماوەی ئەو ئەزموونە دوو رۆژەییەدا، توانراوە زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر نەوت (کە بەرانبەرە بە نزیکەی 38 هەزار بەرمیل) راگوێزرێت.
شارەزایانی بوارەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی کردەیییە بۆ فرەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت لە سایەی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەی کەنداو، ئەگەرچی رێژەی گواستنەوەکە لە ئێستادا لە ئاست قەبارەی گشتیی هەناردەی نەوتی عیراقدا دیاریکراوە.



