وەزارەتی کارەبا: رەوشی کارەبا ئاسایی بووەتەوە
محەمەد رزگار
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی پێدانی سەعاتەکانی کارەبای نیشتمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ رەوشی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، دوای هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز ، پرۆسەی گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند سەعاتی رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و رەوشی کارەبا بەرەو ئاسایی بووەتەوە.


