حوسیەكان یەمەن رایانگەیاند، 54 هێرشی نوێیان بۆ سەر سعودیە ئەنجامداوە و ژێرخان و بنكەی سەربازی ئەو وڵاتەیان كردوەتە ئامانج

یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 54 هێرشیان لە ناو خاكی سعودیە ئەنجامداوە و بنكەی سەربازی خەمیس لە باشوری وڵاتەكە و سیستمی رادار و بەرگری و تەقەمەنی ئەو وڵاتەیان كردوەتە ئامانج لە بەرانبەر هێرشی سعودیە بۆ سەر ئەو گروپە لە یەمەن. 

دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، حوسییەكان ژێرخانی مەدەنی وڵاتەكەیان كردوەتە ئامانج و سێ كەس كوژراون و چەند كەسێكیش برینداربوون. 

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانەی حوسییەكان دەدەنەوە و بێ دەنگ نابن.