دادگای باڵای ئەمریکا رێگری لە ترەمپ دەکات لە سنووردارکردنی دەنگدان بە پۆستە
سەوسەن سەید
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دادگای باڵای ئەمریکا رەتیکردەوە رێگە بە دۆناڵد ترەمپ بدات بۆ سنووردارکردنی دەنگدان بە پۆستە پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول لە تشرینی دووەمدا، ئەمەش بە شکستێکی نوێ بۆ ئیدارەکەی دادەنرێت.
لە کۆی نۆ دادوەر، تەنها دوو دادوەری پارێزگار دژی بڕیارەکە بوون. دادوەر برێت کاڤانۆ رایگەیاند کە هۆکاری سەرەکیی رەتکردنەوەکە کەمیی کاتی ماوەیە پێش هەڵبژاردنەکان.
ترەمپ لە ئاداردا فەرمانێکی دەرکردبوو بۆ توندکردنەوەی مەرجەکانی دەنگدان بە پۆستە بە بیانووی رێگری لە تەزویر، بەڵام ویلایەتە دیموکراتەکان داوای یاساییان تۆمارکرد و جەختیان کردەوە کە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەسەڵاتی ویلایەتەکانە نەک دەسەڵاتی فیدراڵی.
فەرمانەکە داوای دەکرد کارتی دەنگدان تەنها بۆ ناواکانی ناو لیستی شایستەکان بنێردرێت، لەکاتێکدا بەرپرسان هۆشدارییان دەدا لە پشێوی کارگێڕی، و کارمەندێکی دەستەی پۆستەش گوتی سیستەمە پەلەپڕووکانەکە دەبێتە هۆی بێبەشبوونی ملیۆنان دەنگدەر.



