پزیشکیان داوا لە وڵاتانی بریکس دەکات رووبەڕووی سزایە یەکلایەنەکان ببنەوە
سەوسەن سەید
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
مسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە، داوای لە ئەندامانی گرووپی بریکس کرد هەنگاوی کرداری بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سزا یەکلایەنەیانەی کە گەلان دەکەنە ئامانج و ئاستەنگ لەبەردم پرۆسەی گەشەپێدانی وڵاتاندا دروست دەکەن.
پزیشکیان لە وتارێکیدا لە کاتی لووتکەی گرووپەکدا رایگەیاند: "پێویستە ئەندامانی گروپەکە رووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببنەوە کە دەیانەوێت بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی بکەنە کارێکی قبوڵکراو.
سەرۆککۆماری ئێران جەختیشی لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی گرووپەکە کردەوە.


