عەلی زەێدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ شەممە فەرمانی دا بە لادانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان لە پۆستەکەی، هەروەها بڕیاری دا بە گواستنەوەی بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە بۆ ئەمرە و رەوانەکردنیان بۆ لێکۆڵینەوە.

سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: فەرماندەی گشتی بڕیاری لادانی فەرماندەی پۆلیسی میسانی داوە و فەرمانی کردووە سەرجەم بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە بگوێزرێنەوە بۆ ئەمرە و رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بكرێنەوە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم بڕیارانە لە سەروبەندی خەرقە ئەمنییەکانی دوایی پارێزگاکەدا دراون.