پوتن بۆ کیم جۆنگ ئون: پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ هەمیشە لەسەر بنەمای دۆستایەتی بنیاتنراوە.


ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، بە بۆنەی 78هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکوورەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی 'کیم جۆنگ ئون'، رێبەری ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ هەمیشە لەسەر بنەمای دۆستایەتی بنیاتنراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وڵات بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی یەکتر بە مەبەستی بەهێزترکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکانیان.