شارەوانیی سلێمانی: شەقامی سەرەکیی سەرچنار دادەخرێت
سەحەر عومەر
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
شارەوانیی سلێمانی بۆ شۆفێران: سایدی رۆشتن لە نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەکی سەرچنار بەربەست دەکرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات که سبەینێ پێنجشەممە، لە کاتژمێر (8)ـی بەیانی تا (12)ـی شەو، سایدی رۆیشتن لەسەر شەقامی سەرەکیی سەرچنار (لە ترافیکی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما) بەمەبەستی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوە بەربەست دەکرێت.
شارەوانی داوا لە شۆفێران دەکات لەو کاتەدا شەقامەکانی دەوروبەر وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
