بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاندوە، هێڵەکەیان لە مانگی ئابدا، هەزار و  684 گەشتی راستەوخۆی ئەنجامداوە، کە زیاتر لە 232 هەزار سەرنشینی گواستوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا تالیب، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاند، هێڵەکەیان لە مانگی رابردودا زۆترین چآلاکی تۆمارکردوە و توانیویانە بە گوێرەی پلانەکان زیاتر بەرەوپێش بچن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ژمارە زۆرە لەگەشتکردن بە هێڵی ئاسمانیی عراقی دەرخەری  پەرەسەندنی خواستە لەسەر گەشتکردن لە رێگەی هێڵەکەوە.

جەختیشیکردوەتوە، ئەم ئەنجامانە بەشێکن لە پلانە کارپێکردنەکان بە ئامانجی فراوانکردنی تۆڕی شوێنەکانی مەبەست و باشترکردنی کارایی خزمەتگوزارییەکان، لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەت وبەردەوامیش دەبن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.