سبەینێ کابینەی حکومەتی عەلی زەیدی تەمەنی دەبێت بە 100 رۆژ و تا ئێستا نۆ وەزارەتی کابینەکەی بێ وەزیرن و سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت وڵاتەکەی لە قۆناغیکی سەختدایە.

رۆژی 14ـی 4ـی 2026 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە کۆی دەنگ، دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی دراو  و لە کۆی 23 وەزیر نۆ وەزیریان دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا.

سەرۆک وەزیرانە گەنجەکەی عیراق، لە کارنامەکەیدا جەختی لە چەکدانانی گروپەکان و باشترکردنی ئابوری وڵات کردوەتەوە، لەگەڵ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، هەمەجۆرکردنی رێگەکانی هەناردەی نەوت، هەروەها بەهێزکردنی تواناکانی دەزگا ئەمنییەکان و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی پڕچەککردنیان کراوەتەوە.

ئەمڕۆی هەینی عەلی زەیدی جەختیکردەوە، وڵاتەکەی بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و رەوشی ناوچەکە لە قۆناغیکی سەختدایە، بەڵام  ئەوان بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە دەستەوەستان نابن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، كە بودجەی ساڵی داهاتوو تیشك دەخاتە سەر كەرتی كارەبا و نەخشەڕێگەی ئابووری داهاتوو دیاریدەكات، بەڵام باسی لە پڕکردنەوەی نۆ وەزارەتەکی نەکرد، کە دواینزیکەی 100 رۆژ تا ئێستا بێ وەزیرن.

لە رووی ئەمنییەوە عەلی زەیدی، دڵنیایی دا، كە هیچ پلانێك بۆ پێكدادانی سەربازی لە ناوخۆدا نییە و رێگە بە دوژمنان نادرێت رەوشەكە بقۆزنەوە. لە كۆتاییدا رایگەیاند كە بۆ خولی دووەم خۆی كاندید ناكاتەوە.