عراقچی: لە جەنگ و دیپلۆماسیدا سەرکەوتین
سەوسەن سەید
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوەی هەندێک لایەن وەک "خەیاڵی خۆدەستەوەدانی بێمەرج" بەرزکردبۆوە بەدی نەهات، و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بە مەردایەتی و سەختییەوە جەنگاوە و بە هەمان سەختیش دانوستانی کردووە.
عراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی ئەو وەزیرە دەرەوانەی دیداری لەگەڵدا ئەنجامداون پێیان راگەیاندووە کە ئێران لە هەمان کاتدا لە جەنگەکە و لە دیپلۆماسیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی بەوەش کرد: ئەو لایەنانەی کە هەوڵیان دەدا ئێران بە بێمەرج خۆی بدات بە دەستەوە، تەنها ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکردنی جەنگەکە هاتنە پاڕانەوە بۆ ئەوەی دانوستان بکەن، لە بەرانبەردا، ئێران بوو کە رەتیکردەوە ئاگری شەڕ بوەستێنێت و سوور بوو لەسەر بەردەوامبوونی جەنگ تا ئەو شوێنەی لایەنی بەرانبەر رازی بوو بە ئاگربەست و ئەنجامدانی دانوستان بەپێی مەرجەکانی ئێران، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە گۆڕەپانی جەنگەکە یەکلاکەرەوە بووە لە سەپاندنی ئیرادەی تاران.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە بەپێی دانپێدانانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان، ئێران لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا لە هەردوو ئاستی سەربازی و سیاسییەوە دەستکەوتی ستراتیژیی بەدەستهێناوە.



