محەمەد باقر قالیباف: تا مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێت گەروی هورمز ناکرێتەوە
بڵند
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند لە خوێنی رابەری باڵا و منداڵەکان خۆش نابن، ئاماژەی بەوەشکردوە، بە رێنمایی موجتەبا خامەنیی و لە بەردەم نەتەوەی ئێران، بەڵێن دەدەن هەموو هێزی خۆیان بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی ئێران و سزادانی دەستدرێژکاران بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا مەرجەکانیان لە لایەن ئەمریکاوە جێبەجێ نەکرێت گەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
قالیباف جەختیکردوەتەوە هەڵگرتنی گەمارۆکان، ئازادکردنی سەروەت و سامانە بلۆکراوەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە سەربازییەکان لە مەرجەکانی ئێرانن بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.
قالیباف داوای ەکریخی لە گەلی ئێران کردوە و دەڵێت؛ لەگەڵ داخوازییە رەواکانی ئەوانداین بەتایبەتی رەوسی ئابوری، بەڵام لە ئێستادا شەقام شوێنی گردبوونەوەی نییە و دەبێت هەموومان یەکگرتوبین.


